پۆلیسى هەولێر لەبارەى دەستگیرکردنى (102) کەس ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، بە هەماهەنگى لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە یانەکانى شەوانە (102) کەسیان دەستگیر کردووە.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (12/کانوونى دووەم/2022)،  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، "دوای کۆکردنەوەی زانیاریی تەواو بە بوونی شوێنێک لەناو شاری هەولێر کەوا چەندین کاری نایاسایی و دوور لە ڕێنماییەکان و بەدەر لە ئادابی گشتی و پێچەوانەی یاسا و ڕێساکانی تێدا ئەنجام دەدرێت."

پۆلیسى هەولێر زیاترى روونیدەکاتەوە و دەڵێت، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوێنێ درەنگانی شەو تاکو بەرەبەیان لەو شوێنە (102) پیاو و (77) ئافرەت دەستگیر کران وە هەروەها خاوەنی شوێنەکەش دەستگیر کرا."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێردا داهاتووە، "دەست بەسەر بڕێکی زۆر کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کەرستەی قەدەغەکراو و جۆرەها حەبدا گیرا. "

پۆلیسى هەولێر دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکان کرایەوە و لە کاتی ئێستادا تۆمەتباران بەپێی بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و ئەم هەڵمەتەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین