عێراق داواى  گێڕانه‌وه‌ى سووریا بۆ كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق به‌ پێویستى ده‌زانێ ئه‌ندامێتى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى جارێكى تر به‌ سووریا بدرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ى شوبات ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانه‌كه‌ى فوئاد حوسێنى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و كه‌ ده‌ڵێ، بۆ كارى هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگى عه‌ره‌بى سووریا ئه‌ندامێتى پێ بدرێته‌وه‌.

له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى فوئاد حوسێن خۆشحاڵى خۆى بۆ گه‌شه‌كردنى په‌یوه‌ندى نێوان عێراق و سعوودیه‌ راگه‌یاندووه‌.

له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى سووریا له‌ ساڵى 2011 ئه‌ندامێتى سووریا له‌ كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى راگیراوه‌ و هه‌رچه‌نده‌ دوو ساڵه‌ هه‌ندێك له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ رژێمى سووریا ئاسایى بكه‌نه‌وه‌.

چه‌ندان جاریش داوایان كردووه‌ مافى ئه‌ندامێتى به‌ سووریا بدرێته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌و داوایانه‌یان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین