فوئاد حوسێن بۆ سێیه‌م جار سه‌ردانى تاران ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، سبه‌ى شه‌موو فوئاد حوسێن سه‌ردانى ئێران ده‌كات. ئه‌وه‌یش سێیه‌م سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌بێت بۆ ئێران.

ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كرد، سبه‌ى شه‌موو 27ى شوبات فوئاد حوسێن به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌چێته‌ ئێران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌م وڵاته‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌ڵێ، تاوتوێى په‌یوه‌ندى دووقۆڵى نێوان عێراق و ئێران ده‌كات و هه‌روه‌ها تاوتوێى بارودۆخى ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌ سێیه‌م سه‌ردانى فوئاد حوسێن ده‌بێت بۆ ئێران. یه‌كه‌م سه‌ردانى له‌ كۆتایى مانگى ئه‌یلوولى ساڵى رابردوو بوو، سه‌ردانى دووه‌میشى له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین