دادگاى فیدڕاڵى روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر دانیشتنه‌كه‌ى دوێنێى په‌رله‌مان ده‌دات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

له‌ راگه‌یێندراوێكدا دادگاى فیدڕاڵى عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌، هیچ سه‌رنجێكى له‌سه‌ر دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان دابێت، كه‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 10ى كانوونى دووه‌م دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا ده‌ڵێ، "ئه‌و قسانه‌ى هه‌ندێك باسى ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونى پێشینه‌ى دادگاى فیدڕاڵى جا له‌لایه‌ن سه‌رۆك یان یه‌كێك له‌ ئه‌ندامه‌كانى بێت، راست نییه‌، كه‌ گوایه‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى په‌رله‌مان له‌ 9/1/2022 كرابێ".

ئه‌م روونكردنه‌وه‌ى دادگاى فیدڕاڵى له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ ده‌ڵێ، "له‌ دادگاى فیدڕاڵى تانه‌ له‌ چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنى دوێنێى په‌رله‌مان ده‌ده‌ین"

فالح خه‌زعه‌لى ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى ده‌ڵێ، "ئه‌و رووداوانه‌ى دوێنێ په‌رله‌مان روویان دا، دوور بوون له‌ سه‌لیقه‌ى سیاسى و نه‌رێتى په‌رله‌مان و له‌ هیچ په‌رله‌مانێك روویان نه‌داوه‌".

دوێنێ یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو: محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆك، حاكم زاملى جێگرى یه‌كه‌م، شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگرى دووه‌م.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین