محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى وەک سەرۆکى پەرلەمانى عێراق هەڵبژێردرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌دووم، بۆ جارى دووەم لە پرۆسەیەکى دەنگدانى نهێنى وەک سەرۆکى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ هەڵبژێدرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (9/کانوونى دووەم/2022)، محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ته‌قه‌دووم بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى نوێى پەرلەمانى عێراق وەک سەرۆکى خولى پێنجەمى پەرلەمانى عێراق دەستنیشانکرا.

دواى تێکچوونى دۆخى تەندروستى مەحموود مەشهەدانى، دانیشتنه‌كەى پەرلەمانى عێراق‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی خالید ئه‌لده‌ڕاجی به‌ڕێوه‌چوو و له‌ كۆی (329) ئه‌ندام،‌ (228) ئەندامى پەرلەمان بۆ پرۆسەى دەنگدانى نهێنى ئامادەبوون.

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، توانى (200) دەنگ بە دەست بێنێت، هەروەها مه‌حموود مه‌شهه‌دانی (14) ده‌نگ، هاوکات (14) دەنگى دیکەش پوچەل کرایەوە.

 

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین