حه‌وت كه‌س بۆ  جێگريى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كاندید كراون عێراق ناوچەکە و جیهان
سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ بۆ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق پێنج كه‌س له‌ شیعه‌، له‌ كوردیش بۆ جێگرى دووه‌م، دوو كاندید هه‌یه‌.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م یه‌كه‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌ڵبژێردرێت. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ دزه‌ ده‌كه‌ن، ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز به‌شێكیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا حه‌وت كاندید بۆ جێگرانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌یه‌.

بۆ جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ پۆسته‌كه‌ بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه‌، پێنج كاندید هه‌یه‌، له‌وانه‌ ره‌وتى سه‌در دوو كاندیدى هه‌یه‌ یه‌كه‌میان حاكم زاملى و دووه‌میان حه‌سه‌ن كه‌عبییه‌ كه‌ له‌ خولى پێشتریش جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بووه‌.

كه‌چى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سێ كاندیدیان هه‌یه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌، ئه‌حمه‌دى ئه‌سه‌د، عه‌توان عه‌توانى، عالیه‌ نوسه‌یف.

جێگرى دووه‌میش كه‌ بۆ كورده‌ دوو كاندید هه‌یه‌، شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه‌ كاندیدى پارتى و یه‌كێتییه‌، له‌گه‌ڵ موسه‌نا ئه‌مین كه‌ كاندیدى یه‌كگرتووى ئیسلامییه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین