په‌رله‌مان له‌ یه‌كه‌م دانیشتنى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11 دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت، به‌ڵام تا ئێستا به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت كاتژمێر سێى دواى نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م، دواى  دووجار دواخستن هێشتا په‌رله‌مانى عێراق نه‌یتوانیوه‌ دانیشتنى یه‌كه‌مى ئه‌نجام بدات. دواجار راگه‌یاندنى په‌رله‌مان بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، كاتژمێر سێى دواى نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

دوێنێ سیروان عه‌بدوڵا سیرینى ئه‌میندارى گشتى په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ نوچه‌نێت، پێشبینى كرد دانیشتنه‌كه‌ ئاسان نه‌بێت، چونكه‌ تا ئێستا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر ناونانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن رێكنه‌كه‌وتوون.

به‌گوێره‌ى یاسا ناكرێت دانیشتنى ئه‌مڕۆ بۆ رۆژێكى تر دوابخرێت،  بڕیارێكى ترى له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه‌ بۆ ده‌ربچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین