داوا ده‌كرێت مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مان بێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم و حه‌سم دووپات له‌سه‌ر كاندیدبوونى مه‌حمود مه‌شهه‌دانى (سه‌رۆكى ته‌مه‌ن) ى په‌رله‌مان ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان. چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یش ده‌ڵێن، ئێمه‌یش به‌ باشى ده‌زانین مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى هه‌میشه‌یى په‌رله‌مان بێت.

مه‌حمود مه‌شهه‌دانى كه‌ له‌ خوله‌كانى رابردوودا سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق بوو، ئێستا سه‌رۆكى ته‌مه‌نه‌ له‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى یه‌كه‌مى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ببات تا ئه‌و كاته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كه‌ براوه‌ى یه‌كه‌مى سوننه‌ له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم رێككه‌وتوون كه‌ كاندیدى ئه‌وان محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى خولى پێشووى په‌رله‌مانه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌م خوله‌یش، كه‌چى به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى حه‌سم ئه‌مڕۆ راگه‌یێندراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ تاكه‌ كاندیدى ئه‌وان مه‌حمود مه‌شهه‌دانییه‌.

جیا له‌وه‌یش محه‌مه‌د سه‌یهود له‌ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وانیش مانه‌وه‌ى مه‌شهه‌دانى له‌ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان به‌ باش ده‌زانن.

سه‌یهود باسى له‌وه‌ كردووه‌، مه‌شهه‌دانى زیاتر له‌ جارێك په‌رله‌مانتار بووه‌، ئه‌زموونێكى زۆرى هه‌یه‌ و ده‌توانێ دانیشتنه‌كان به‌ باشى به‌ڕێوه‌ ببات.
 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین