جه‌مال كۆچه‌ر:  موسه‌نا ئه‌مین كاندیدى ئێمه‌یه‌ بۆ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان کوردستانی

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت

جه‌مال كۆچه‌ر كاندیدى براوه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئاشكراى كرد، سبه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى د.موسه‌نا ئه‌مین كاندید ده‌كات بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق.

بڕیاره‌ سبه‌ى یه‌كشه‌ممه‌ نۆى كانوونى دووه‌م دانیشتنى یه‌كه‌مى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و تێیدا ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرێت. پێشتر موسه‌نا ئه‌مین كاندیدى براوه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى رایگه‌یاند ئه‌وان داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن.

جه‌مال كۆچه‌ر له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت گوتى، "ئێمە کاندیدمان دەبێت، پێمانوایە لەم قۆناغەدا کورد پێویستی بە یەكڕیزییە، باشترین هەنگاو کە حزبە گەورەکان بیدەن پێویستە بەربژێرێکی دەرەوەی ئەو حزبانە هەبێت. خاڵی دووەم ئێمە وەکو کورد زۆر لاواز بووین، پێویستمان بە کەسایەتییه‌کی بەهێزە کەسایەتیەکی روون بێت و بوێر بێت ئەمانە هەمووی لە موسه‌نا ئه‌مین کۆدەبێتەوە. خاڵی سێیەم تاکو ئێستا هەندێ پۆست هەیە هەر بۆ یەك لایەنە، دەبێ ئەوەش بزانین واقیعی کوردستان گۆڕاوە خەڵك حەز بە گۆڕانکارییە، پێمانوایە دەرفەتێكی وا بدەن بە کەسێکی وەکو د. موسه‌نا ئه‌مین".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین