یه‌كگرتوو ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى داواى پۆستێكى په‌رله‌مانى  ده‌كات کوردستانی

لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

د. موسه‌نا ئه‌مین كاندیدى براوه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكراى ده‌كات كه‌ داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن، سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسیش له‌ یه‌كگرتووى ئیسلامى به‌ نوچه‌نێتى راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى یه‌كگرتوو هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌م داوایه‌ راده‌گه‌ینێ.

دوێنێ هه‌ینى حه‌وتى كانوونى دووه‌م د. موسه‌نا ئه‌مین كاندیدى براوه‌ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى رووداو باسى له‌وه‌ كردووه‌، یه‌كگرتووى ئیسلامى داواى پۆستى جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات و له‌ رووى سیاسییه‌وه‌ به‌ مافى یه‌كگرتووى ده‌زانێ.

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ نوچه‌نێت په‌یوه‌ندى كرد به‌ به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كگرتووى ئیسلامى، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت كێیان بۆ پۆسته‌كه‌ كاندید كردووه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ى یه‌كگرتوو گوتى، "ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى یه‌كگرتووى ئیسلامى داواكارییه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ئاشكرا ده‌كات".

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق دوو جێگرى هه‌یه‌، كه‌ یه‌كه‌میان بۆ شیعه‌ و دووه‌میان بۆ كوردە، پێشتر هه‌ر یه‌كه‌ له‌ عارف ته‌یفوور و ئارام محه‌مه‌د و به‌شیر حه‌داد ئه‌و پۆسته‌یان له‌ خووله‌كانى پێشوو به‌ڕێوه‌بردووه‌.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین