سیناریۆى عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

چاودێرانى سیاسى نیگه‌رانى خۆیان ده‌رده‌بڕن له‌وه‌ى جارێكى تر پۆسته‌كانى سێ سه‌رۆكایه‌تى عێراق بكه‌وێته‌ به‌رده‌م "دوو كاندیدیى" ده‌شڵێن، ئه‌و بابه‌ته‌ شانۆى سیاسى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت ئاڵۆز ده‌كات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ پێنجى كانوونى دووه‌م، چاودێرانى سیاسى له‌ راپۆرتێكى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، مه‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆى دوو كاندیدیى بۆ پۆسته‌كانى سه‌رۆكایه‌تى عێراق هه‌یه‌. به‌ بڕواى ئه‌وان ئه‌مه‌یش شانۆى سیاسى ئاڵۆز ده‌كات.

له‌دواى هه‌ڵبژاردنى 2018 كورد كه‌ مافى دانانى سه‌رۆك كۆماریان هه‌یه‌ دوو كاندیدیان هه‌بوو، كه‌ یه‌كێكیان د. به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌ویتریان د. فوئاد حوسێن بوو. له‌لایه‌ن سوننه‌یشه‌وه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى و ئوسامه‌ نوجه‌یفى بۆ سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كاندید بوون.

چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، به‌هۆى ئه‌وه‌ى تا ئێستا سێ پێكهاته‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عێراق له‌سه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ رێكنه‌كه‌وتوون، ئه‌وا مه‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه‌ى دوو كاندیدیى هه‌یه‌.

باسل كازمى چاودێرى سیاسى له‌ لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى دوو كاندید بۆ هه‌ر پۆستێك هه‌یه‌ له‌ژێر سایه‌ى ئه‌و ناكۆكییه‌ى له‌نێوان دووانه‌ى هه‌ر پێكهاته‌ك هه‌یه‌، به‌ڵام گرێى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندى به‌ ماڵى شیعه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌بێت كاندیدى خۆى بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت پێشكه‌ش بكات".

به‌ بڕواى باسل كازمى دووانه‌ى ناكۆكى ناو ماڵى شیعه‌ به‌ ته‌واوى شانۆى سیاسى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ ئاڵۆز ده‌كات، چونكه‌ "په‌یوه‌ندى ناكۆكى حكومه‌تى زۆرینه‌ و حكومه‌تى ته‌وافووقى هه‌یه‌".

له‌نێو پێكهاته‌ى كورد یه‌كێتى و پارتى كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ده‌كه‌ن، له‌نێو سوننه‌ هاوپه‌یمانى عه‌زم و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم كێبڕكێ له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن، كه‌چى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌ و ره‌وتى سه‌در له‌سه‌ر پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى یان زۆرینه‌ ناكۆكن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین