سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سەرەخۆشى لە شێخ جیهاد شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی کرد بۆ کۆچى دوایی باوکیان.

ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ جیهاد شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی که‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی هه‌ولێر شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانیی باوکیان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی لێکرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک هەرێمى کوردستان "وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت."

هەروەها سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی هه‌روها "هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ به‌ڕێز شێخ جیهاد خه‌یلانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی باوکی خواست."

لای خۆیه‌وه‌ شێخ جیهاد خه‌یلانی سوپاس و پێزانیی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیی به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین