ئاسایشى سلێمانى دەستگیرکردنى ژمارەیەک گەنج لەسەر سوتاندنى کتێبخانەى پیرەمەگروون ڕاگەیاند کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى سلێمانى دەقى دانپێدنانى چەند کەسێکیان بڵاوکردەوە، کە دانیان ناوە بە سووتاندنی کتێبخانە و چەند فەرمانگەیەکی ترى حکومى لە پیرەمەگروون.

ئەمڕۆ سێشەممە چوارى کانوونى دووەمى (2022)، ئاسایشى سلێمانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بە مەبەستی دروستکردنی ئاژاوە هەستان بە قۆستنەوەی کات و ساتی خۆپیشاندانی بەشێک لە دانیشتوانی شارۆچکەی پیرەمەگرون، لەو کاتەدا دەرفەتیان وەرگرت و هەستان بە پەلاماردانی دام و دەزگا رۆشنبیری و کولتووری و خزمەت گوزارییەکانی شارۆچکەکە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى ئاسایشى سلێمانى، هەروەک لە دانپێدانانە ڤیدیۆییەکەى کەسە دەستگیرکراوەکان داهاتووە، هەڵساون "بە سوتاندنی یەکێک لە ناوەندە زانستی و رۆشنبیرییەکانی شارۆچکەی پیرەمەگروون کە ئەویش کتێبخانەی گشتی پیرەمەگروونە لەگەڵ سەنتەری رۆشنبیری منداڵان و فەرمانگە خزمەت گوزارییەکانی وەک بەڕێوبەرایەتی ناحیە و فەرمانگەی هاتووچۆ و  فەرمانگەی کارتی نیشتمانی".

دەشڵێت "لە ئێستادا لەسەر فەرمانی دادوەر راگیراون بە پێی ماددەی 342 لە یاسای سزادانی عێراقی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین