سه‌ركرده‌یه‌كى یه‌كێتى:  كورد به‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى رازى بووه‌

سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:

هه‌رێم كه‌مال ئاغا په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى به‌دوورى نازانێ كورد پشگیرى له‌ نوێكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى بكات و ده‌ڵێ، "كورد به‌ ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى رازییه‌".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى كانوونى دووه‌مى (2022)، هه‌رێم كه‌مال ئاغا له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت به‌ دوورى نه‌زانى كورد پشتگیرى له‌ نوێكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى بكات و ده‌ڵێ، "کورد پێی رازی بووە بەرامبەر پرس و چارەسەری کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم و بابەتی پێشمەرگە خوێندنەوەیەکی تەندروستی هەبوو بۆ هەرێم و داخوازیەکانی خەڵکی کورد".

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه‌ كاندیدكردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو به‌ پله‌ى یه‌ك له‌سه‌ر بڕیارى شیعه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه‌، هه‌رێم كه‌مال ئاغا ده‌ڵێ، "پشتگیری کورد بۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی داهاتوو دەگەرێتەوە بۆ رێککەوتنی شیعە پێش ئەوەی کە کورد چەند پشتگیری دەکات. بێگومان بوونی رەزامەندی کورد و سوننە لەسەر بوونی سەرۆك ئەنجوومەنێکی وەزیرانی سەرکەوتوو رەنگدانەوەی باشی دەبێت"

له‌ به‌شێكى ترى لێدوانه‌كه‌ى هه‌رێم كه‌مال ئاغا باسى له‌وه‌ كرد وێراى لایه‌نه‌ ئه‌رێنیه‌كانى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كازمى، كه‌چى ئه‌و سه‌رۆكه‌ نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌ دوورمه‌وداكانى به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێم كه‌مال ئاغا گوتى، "رەنگە چارەسەری کێشەی کورد مەودای کردبێت بەڵآم لە رووی کێشەی دوور مەودا بەو جۆرە نەبووە نە چارەسەری نەوت و گاز کراوە بە یاسا نە چارەسەری هێزی پێشمەرگە کراوە  کۆمەڵێ پرسی گرنگ هەنە کەدەبێت چارەسەریکی بنەرەتی هەبێت لەرووی یاسایی و دەستووری". 

به‌ بۆنه‌ى هاتنى ساڵى نوێى كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق حكومه‌ته‌كه‌ى به‌ باشترین حكومه‌ت له‌ په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌سف كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین