هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان هێرش كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى فیكتۆریا له‌ به‌غدا، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى له‌ هێرشه‌كه‌دا نه‌بووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سێى كانوونى دووه‌م به‌ دوو فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وانى بۆمبڕێژكراو هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى فیكتۆریا له‌ به‌غدا، سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌ سیسته‌مى به‌رگرى سیرامى ئه‌مریكى توانیویه‌تى فڕۆكه‌كان بخاته‌ خواره‌وه‌.

تا ئێستا هیچ زیانێك ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ى ئه‌و وێنانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، هێرشه‌كه‌ له‌ تۆڵه‌ى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى ئه‌نجام دراوه‌، چونكه‌ له‌سه‌ر فڕۆكه‌كان نووسراوه‌ له‌ "تۆڵه‌ى سه‌ركرده‌كان" بووه‌.

له‌ به‌ره‌به‌یانى سێى كانوونى دووه‌مى 2020 له‌ هێرشێكى ئه‌مریكا له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس كوژران، دوێنێ زانیارى ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵیادى كوشتنى ئه‌وان میلیشیاكان به‌نیازى هێرشن بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانى ئه‌مریكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین