ڕووسیا دەیەوێت سوودان بکاتە دەروازەی کشان بەرەو ئەفریقا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ماڵپەڕی "مۆند ئەفریک"ی فەڕەنسی دەڵێت ڕووسیا چاوی لەوەیە ئاستی هاریکاریی خۆی لەگەڵ سوودان لە بواری سەربازیدا زیاد بکات و پلانیش دادەنێت بۆ دروستکردنی بنکەیەکی سەربازیی لەو وڵاتە و بەم کارەش مۆسکۆ هەوڵدەدات لە دەروازەی سودانەوە هەژموونی خۆی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا بەهێز بکات.

 

ماڵپەڕە فەڕەنسییەکە، وەکوو ماڵپەڕی (نیوخەلیج)ی عەرەبی بەدواداچوونی بۆ کردووە، دەڵێت "ڕووسیا ئامانجی هەیە بنکەیەکی سەربازی لە ناوچەکەدا دروستبکات، ئەوەش ڕێگایەکە بۆ گێڕانەوەی جێ پێی خۆی لە ناوچەی قۆچی ئەفریقا، ئەو جێ پێیەی لەدەستی چووبوو لەپاش داخستنی بنکەی سەربازیی سۆڤیەت لە سۆماڵ لە ساڵی 1977".

ماڵپەڕەکە ڕوونیشی کردووەتەوە "وا دیارە حکومەتی سەربازیی سودان، کە ئێستا لەژێر فشاری سزاکانی ئەمریکادایە، زەمینەیەکی هاوبەشی کارکردنی لەگەڵ رووسیا و چین دۆزیوەتەوە".

وەکو ماڵپەڕەکە دەڵێت "حکومەتە سەربازییەکەی سودان ئەو بنکە سەربازییەی ڕووسیا دەکاتە هۆکارێک بۆ ڕێگری لە هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە وڵاتەکە و ئەوەش هەلی مانەوە لە دەسەڵاتدا دەداتە ڕژێمی سەربازیی سوودان".

ئاماژەی بەوەش کردووە "تێكچوونی پەیوەندییەکانی نێوان خەرتووم و واشنتن بەهۆی کودەتا سەربازییەکەوە، لەوانەیە ئاسۆی نوێ بکاتەوە بەڕووی دامەزراوە ناحکومییە ڕووسییەکان بۆ کارکردن لە سودان".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین