لەسەر هەڵکردنى ئاڵاى داعش لە شەقڵاوە روونکردنەوە دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

ئاڵاى تیرۆریستانى داعش شەقڵاوە لە چیایەکى نزیک گەڕەکێکى ئەو قەزا هەڵدەدرێت و قائیمقامی شەقڵاوەش دەڵێت، ئەو شوێنەى ئاڵاکەى لێهەڵکراوە لە ئاوەدانى دوورە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (30)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، دواى بڵاوبوونەوەى گرتەیەکى ڤیدیۆیى  له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، کە تێیدا دەرکەوێت ئاڵایەکى چەکدارانى داعش لەسەر چیاى سۆرکى لە نزێک گەڕەکى سابیراوە هەڵکراوە.

قائیمقامیەتى شەقڵاوە لە ڕاگەیێندراوێکى لەسەر ئەو رووداوە بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، ئاڵاکەى تیرۆریستانى داعش لە له‌ چیای سۆرك، نزیك گه‌ڕه‌كی سابیراوه‌ هه‌ڵكراوه‌، شوێنه‌كه‌ش دوور له‌ ئاوه‌دانییه‌وه‌، ئێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.

هاوکات بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەى قائیمقامیەتى شەقڵاوە هاتووە، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەى چۆنیەتى هەڵکردنى ئەو ئاڵاکە بڵاونەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین