ئەمەریکا درۆنى بوما بە هێزەکانى پێشمەرگە دەدات کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە وەزارەى بەرگرى ئەمەریکا ژمارەیەک درۆن بە وەزارەتى پێشمەرگە بدات، کە لە دوورى (20) کلیۆمەتر کۆنتڕۆل دەکرێت.

وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا لە بودجەى (2022)ى خۆیدا، بڕیارى داوە، (5) دانە لە فڕۆکەى بێفرۆکەوانى پوما کە لەلایەن کۆمپانیاى (AeroVironment) ئەمەریکییەوە دروستکراوە لە ساڵى داهاتوو بە هێزەکانى پێشمەرگە بدات.

درۆنى بوما چەندین تایبەتمەندى گرنگى هەیە، زیاتر بۆ کارى هەواڵگرى و کۆکردنەوەى زانیارى بەکاردێت، زۆربەى هێزە سەربازییەکانى ئەمەریکاش کارى پێدەکەن، کە دەتوانێ بۆ ماوەى سێ کاتژمێر لە ئاسماندا بفڕێ و لە کاتژمێرێکدا خێراییەکەى دەگاتە (82) کیلۆمەتر.

ئەم بڕیارەى ئەمەریکا لە کاتێکدا، کە سەرەتاى ئەم مانگە کونسوڵى ئەمەریکا لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکى دا لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاند، سەرسامین بە ئازایەتى پێشمەرگە و پشتیوانى وڵاتەکەشى لە دابینکردن و هاوکارى لۆجستى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دووپاتکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین