لویس ساکۆ بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: بە خەمێکى قووڵەوە سەرەخۆشیت لێدەکەم کوردستانی

نوچەنێت:

کاردینال لویس روفائیل ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان، سەرەخۆشى لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات  لە پەیامێکدا بە بۆنەى نقووم بوونى بەلەمى ژمارەیەک پەنابەرى کورد لە نۆکەندى ئینگلیز.

کاردیناڵ لویس روفائیل ساکۆ، پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە پەیامەکەیدا، بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە خەمێکی قووڵ و ئازارێکی زۆرەوە، بەناوی خۆم و کەنیسەی کلدانی، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و کەسوکاری ئەو (16) کۆچبەرە کوردە دەکەم، کە لەکاتی هەوڵدانیان بۆ پەڕینەوە لە کەناڵی مانشی ئینلگیزدا، خنکان.

پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان لە پەیامەکەیدا دەڵێت، نوێژ و نزاش لە خوا دەکەین بیانخاتە بەر دلۆڤانی فراوانی خۆی و ئاسودەیی هەمیشەییان پێ ببەخشێت، هەروەها سەرەخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسوکاری قوربانیانی لافاوە وێرانکەرەکەی هەولێر و دەوروبەری کردووە.

لە بەشێکى ترى پەیامى سەرەخۆشى کاردیناڵ لویس روفائیل ساکۆ هاتووە،  دەمەوێت وەک دەرفەتێک سوود لە سەروبەندی کۆتاییەکانی ئەمساڵە وەربگرم، بەوەی هیوادارین فەخامەتتان لە ساڵی نوێ دا تەندروست و سەلامەت بن، لەگەڵ نزای بەردەواممان بۆ ئەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان لە نیعمەتی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیریدابن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین