ساڵی 2030 چین دەبێتە گەورەترین ئابووریی جیهان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ساڵی داهاتوو قەبارەی ئابووریی جیهان بۆ یەکەمجار 100 تریلیۆن دۆلار تێدەپەڕنێت و ساڵی 2030 چین دەبێتە گەورەترین ئابووریی جیهان و پێش ئەمریکا دەکەوێت، ئەوەش بەپێی راپۆرتێكی نوێی بەریتانی.

ئاژانسی ڕۆیتەرز دەڵێت، دامەزراوەی ڕاوێژکاریی (سیبر) ی بەریتانی پێشبینی دەکات ساڵی 2030 چین ببێتە گەورەترین ئابووریی جیهان و پێش ئەمریکا بکەوێت.

بەپێی لێکدانەوەکانی هەمان دامەزراوە، ئابووریی هیندستان پێش فەرەنسا دەکەوێت و ساڵی 2023 پێش بەریتانیاش دەکەوێت و دەبێتە شەشەم گەورەترین ئابووریی جیهان.

لە درێژەی لێکدانەوەکانی کۆمپانیاکەدا هاتووە کە پێشبینی دەکرێت ئابووریی ئەڵمانیا لە ساڵی 2033 دا پێش ژاپۆن بکەوێت و ساڵی 2036 ڕووسیاش دەچێتە لیستی 10 ئەابوورییە هەرە گەورەکەی جیهان  و ئەندۆنیسیاش ساڵی 2034 دەبێتە نۆهەم ئابووریی هەرە گەورەی جیهان.

دامەزراوە بەریتانییەکە دەڵێ کێشەی هەرە گەورەی ئابووریی 2020ـەکان هەڵاوسانی ئابوورییە و ئەگەر هەندێک گۆڕانکاری و خۆگونجادنی بۆ ئەنجامنەدرێت، ئەوە جیهان دەبێت باوەش بکاتەوە بۆ قەیرانی ئابووریی لە ساڵی 2023 یان 2024 دا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین