كوێت پەيوەندیى نوێى بازرگانانى ئەمريكا و ئيسرائيل لەگەڵ ئێران ئاشكرا دەكات ئێران

نوچەنێت:

رۆژنامەى (الجریدة)ى كوێت لە چەند سەرچاوەيەكى نزيك لە ئیبراهیم ڕەئیسى زانيارى دەستكەوتووە، حكومەتى ئێران بە سەرۆكايەتى ئيبراهيم رەئيسى توانيويەتى نزيكەى (50) مليار دۆلارى دەست دەكەوێت، كە بەشێكى پارە بلۆكراوەكانى وڵاتەيەكەتى لەبەر سزاكانى ئەمريكا ئەو پارانە لە چەند وڵاتێك بلۆك كراون، بەشێكى ترى ئەو دەستكەوتەش لە رێگەى ئاڵۆگۆڕ بە دراوى تر و گرێبەستى و چەك پێداويستى ترى رۆژانەى هاووڵاتيان بووە، بەشەكەى ترى ئەو پارەيە راستەوخۆ لە چەند بازرگانێكى ئەمريكى و ئيسرائيلى كە پەيوەندييان بە سياسيەكانى واشنتن و تەلئەبيب هەيە بەرهەمە نەوتييەكانيان بە پارەى كاش لە ئێران كڕيووە.

بەرپرسێكى باڵاى نووسينگەى سەرۆک كۆمارى ئێران رايگەياند، "لەكاتى بەدواداچوون حيساباتى كڕيارەكان دەركەوتووە چەند كۆمپانييەك كە خاوەنەكانيان ئەمريكى و ئيسرائيلين بە پارەى كاش سووتەمەنيان لە فرۆشيارە ئێرانييەكان كڕيووە، بەڵام تا ئێستا بەشێكى زۆرى ئەو پارەيە لە شوێنێكى ناديار هەڵگيراوە."

ئەو بەرپرسە ئاماژەى بەوەش كرد، "لەكاتى ئاشكرابوونى ناسنامەى ئەو بارزگانانە، بەرپرسانى ئێرانى تووشى شۆك نەبوويينە، بەڵام بڕيارە بەدواداچوون بۆ ئەو پەيوەندييە بكەن، كە دوژمنێكى سەرسەختى وەك ئيسرائيل چۆن ئەو پەيوەندييەى دروستكردووە، كە بە ئاشكرا دژ بە هەوڵەكانى ئيدارەى بايدنە بۆ نوێكردنەوەى رێككەوتنى ئەتۆمى ساڵى (2015)."

لە بەشێكى ترى قسەكانى روونيكردەوە، "لە هەنگاوى دەستيان بە لێكۆڵينەوە لەو كۆمپانيايەى سەر بە ئيسرائيل كردووە، تا ئێستا ئەوە ئاشكرابووە بارەگاكەى لە بەشێكى قوبڕس و ماڵتايە، ئەو بەرهەمە نەوتيانەى كڕيويەتى بەشێكى بۆ ئەو وڵاتانە بووە، بەڵام تا ئێستا نازانن ناسنامەى تيمى ئەو كەشتيەى نەوتەكەى كڕيووە كێيە، كە دوور لە چاودێرى ئەمريكا ئێران نەوتى پێفرۆشتووە، هەروەها بەدواداچوون بۆ ئەوەش دەكەن ئايە ئەو سووتەمەنييە گوازرايتەوە ئيسرائيل، چونكە ئەو تيمە پێداويستى تەواو و بڕى پارەى پێويستيان بۆ كڕينى بەرهەمە نەوتييەكانى ئێران لابووە."

سەبارەت بەو كۆمپانيا ئەمريكيەى نەوتى ئێرانى كڕيووە و رەوانەى هەندێك وڵاتى جۆراوجۆرى كردووە، كارمەندەكانى خۆيان وەك هاووڵاتى عێراقى و هەندێك وڵاتى ترى عەرەبى ناساندووە، دواتر دەركەوتووە ئەوانەى لەو كۆمپانيايە كاريان كردووە پێشتر لە ئەفغانستان كاريان  بۆ وەزارەتى بەرگرى ئەمريكا (پنتاگۆن) كردووە، بڕى ئەو نەوتەشى كڕيويانە تەنيا مانگێك بايى (200) مليۆن دۆلار نەوتيان كڕيووە، لە هەشت ساڵى رابردوو سووتەمەنى وەك بەنزين و نەوت و مازووت و كيرۆسين و سووتەمەنى فڕۆكەو و جۆرەها رۆن و قيڕيان كڕيووە و راستەوخۆش پارەكەيان داوە."

سەبارەت بە بڕەكەشى ئەو سەرچاوە ئاشكراى كرد، "ئەو دوو كۆمپانيايە بايى دەيان مليار دۆلار بەرهەمى سووتەمەنيان لە ئێران كڕيووە، راستە ئيدارەى بايدن هەندەك چاوپۆشى لە سزاكانى ئيدارەى ترامپ بۆ سەر ئێران دەكات، ئەوەش بۆ ئەوەيە ئابووریى ئێران ببووژێتەوە بۆ ئەوەى دانيشتنەكانى ڤيێنا سەركەوتوو بێت".

لەكاتێدا ئەو نهێنيانە ئاشكرا دەبێت، ئيدارەى بايدن هەوڵى زيندووكردنەوەى رێككەوتنى ئەتۆمى ئێران دەدات، بەڵام ئەو جۆرە ئابڕووچوونە يەكەم جار نييە لە ئەمريكا روو دەدات، لە كاتى شەڕى ئێران و عێراق چەند هاووڵاتييەكى ئەمريكى لە لبنان دەستگيركرا بوون، رۆناڵد ريگانى سەرۆكى ئەوكاتەى ئەمريكا لەپێناو ئازادکردنى ئەو هاووڵاتيانە چەكى بۆ تاران نارد، كە ئەوكاتەش دوژمنێكى سەرسەختى وڵاتەكەى بوو.

لەبەشێكى ترى قسەكانى روونى كردەوە، "ئيبراهيم رەئيسى پەناى بردۆتە بەر شێوازێكى نوێى كاركردن دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ چەندين وڵات بكات، بەوەش ئێران دەيان مليار دۆلارى لە رەسيدە بلۆككراوەكانى دەستكەوتۆتەوە، كە هەندێكيان رێگەى هێنانى كاڵاى ئەو وڵاتانە بووە، هەندێكيشى لە رێگەى كڕينى دراوى ئەو وڵاتانە بووە، هەرچەندە ئێران لەو ئاڵوگۆڕانە رێژەيەك زيانى بەركەوتووە، بەڵام توانيويەتى پارەيەكى زۆريش بگێڕێتەوە، بەوەش دۆخى ئابوورى و تومەنى ئێران بووژايتەوە."

بەگوێرەى ئەو سەرچاوەيە حكومەتى عێراق پێنج مليار دۆلار قەرزى تارانى بە دينارى عێراقى داوەتەوە، پاشان ئەو پارەيە كراوە بە دراوى گرانبەها و گوازراوەتەوە بۆ ئێران، بۆ پشتڕاستكردنەوەى ئەو قسانەش حكومەتى رەئيسى توانى (150) مليۆن ژەمە ڤاكسينى دژ بە كۆڕۆنا بكڕێت بەوەش نزيكەى لە (60%) ئێرانييەكان لەسەر حيسابى حكومەت ڤاكسينيان وەرگرت.

لە لايەكى تريشەوە حكومەتى ئێستاى ئێران بەسەرۆكايەتى ئيبراهيم رەئيسى دەيان فڕۆكەى جەنگى و چەكى پێشكەوتووى لە رووسيا و چين وەرگرتەوە، كە بەهۆى پابەند نەبوونى رۆحانى راگيرابوو.

دەربارەى پارەكانى حكومەتى ئێران لە وڵاتانى دەرەوە، بەگوێرەى ئامارى حكومەتى رەئيسى (280) مليار دۆلارى بلۆككراوى لە چەندين وڵات هەيە، بەشێك لەو پارانە لە تۆمارى فەرمى نين، بۆ ئەوەى نەكەونە ژێر سزاكانى ئەمريكا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین