کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما دادەبەزێت بۆ سفرى سیلیزى کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، هۆشدار دەدات هاتنى بارستە هەوایەکى سارد بۆ هەرێمى کوردستان و دابەزینى پلەکانى گەرمى بۆ ژێر سفرى سیلیزى.

ئێوارەى ئەمڕۆ هەینى (23)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندن، "سبەى ڕۆژى شەممە پێشبینى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى بۆ ناو خاکى هەرێم دەکرێ کە دەبێتە هۆى دابەزینێکى بەرچاوى پلەکانى گەرما لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێم بە شێوەیەک کە پلەى گەرمى لە شەودا لەژێر سفرى سیلیزى دەبێت وە لە ناوچە شاخاویەکان بە شەو و بە ڕۆژ لە ژێر سفرە وە دەبێت."

هەروەها لە بەشێکى ترى ئاگادارییەکەى کەشناسى هەرێم دا هاتووە، "چاکتر وایە بۆ هاووڵاتیان نەچنە ئەو شوێنانەى کە بەفری لێ باریوە چونکە بەستن و ڕوو دەدات شەختە دروست دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ خلیسکان و کەوتن."

روونیشکردۆتەوە،  تەم و مژ دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، ئەم نزمبوونەوەیە 3 ڕۆژ دەخایەنىێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین