سەرۆکى هەرێمى کوردستان و کونسوڵى تورکیا لە عێراق کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى تورکیا لە عێراق پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ تورکیا تاوتوێ دەکەن.

ئێوارەى ئەمڕۆ چوارشەممە (22)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازیى لە عه‌لى ڕزا گوینه‌ى، باڵیۆزى كۆمارى توركیا له‌ عیراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا، پرۆسه‌ى سیاسى و هه‌ڵبژاردنه‌كان و دۆخى عیراق به‌گشتى، هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى گرفته‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى عیراق، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش تاوتوێ كران."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و عەلى ڕزا، لە بەشێکى تر کۆبوونەوەکەدا، "جه‌ختیان له‌ خواستى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر گرنگیى هاریكاریى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگى بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا هاوڕا بوون."

ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دەشڵێت، "دوایین پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند بابه‌تێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش" گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین