عێراق ده‌خرێته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى وڵاته‌ مه‌ترسیداره‌كانى دنیا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

به‌گوێره‌ى نه‌خشه‌یه‌كى ماڵپه‌ڕى تراڤل ریسك ماپ، عێراق له‌گه‌ڵ 14 وڵاتى تر له‌ ساڵى 2022 به‌ مه‌ترسيدارترین وڵاتان داده‌نرێن له‌ڕووى ئاسایشه‌وه‌.

ماڵپه‌ڕى سۆمه‌ریه‌ نیوزى عێراق دوێنێ هه‌ینى 17ى كانوونى یه‌كه‌م، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ عێراق خراوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى مه‌ترسیدارترین وڵات له‌ڕووى ئاسایشه‌وه‌ بۆ ساڵى 2022.

نه‌خشه‌كه‌ وڵاتانى دنیاى بۆ پێنج گرووپ دابه‌ش كردووه‌، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى چه‌ند پێوه‌رێك له‌وانه‌ جه‌نگ، ناسه‌قامگیرى كۆمه‌ڵایه‌تى، توندوتیژى تایفه‌گه‌رى، تیرۆر، یاخیبوونه‌ سیاسییه‌كان.

گرووپى هه‌ر مه‌ترسیدار ئه‌مانه‌ن: لیبیا، سووریا، یه‌مه‌ن، سۆماڵ، مالى، عێراق، ئه‌فغانستان، له‌گه‌ڵ چه‌ندان وڵاتى تر كه‌ ژماره‌یان 15 وڵاته‌ زۆربه‌شیان ده‌كه‌ونه‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فریقیا.

له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئایسله‌ندا و دانیمارك و گرینلاند و نه‌رویج و فنله‌ندا و سویسرا و لۆكسمبۆرگ به‌ ئارامترین وڵات داده‌نرێن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین