سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرچى پێویستە بکرێ بۆ زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ پارێزگاى هەولێر بەدواداچوون بۆ لافاوەکەى هەولێر دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (17)ـى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر، "به‌دواداچوونى بۆ دۆخى ئه‌و شوێنانه‌ى سه‌ر به‌ پارێزگاى هه‌ولێر كرد كه‌ به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ به‌هۆى بارانێكى زۆره‌وه‌ تووشى لافاو هاتن."

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى بۆ خانه‌واده‌ى قوربانییان، جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندار و ده‌زگا حكوومییه‌كان، خێرا و به‌ پله‌ى یه‌كه‌م كار بۆ ڕزگاركردنى گیانى هاووڵاتییان بكه‌ن و هه‌رچى پێویسته‌ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زووترین كاتدا به‌ هاناى لێقه‌وماوانه‌وه‌ بچن و هاوكارییان بكرێت، نه‌خۆشخانه‌كانیش له‌وپه‌ڕى ئاماده‌باشیدا بن بۆ پێشوازیكرن له‌ قوربانییان و چاره‌سه‌ركردنیان."

 دەشلێت، "لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى هه‌ولێر دۆخى شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى ڕوونكرده‌وه‌ و باسى له‌ پرۆسه‌ى فریاكه‌وتن و ڕزگاركردن و كارى تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان كرد كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى لافاوه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌كار بوون و به‌هاناى لێقه‌ومانانه‌وه‌ چوون."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین