پەرلەمانى هۆڵەندا ئەمڕۆ دەنگ دەدات لەسەر مانەوەى هێزەکانى لە هەرێمى کوردستان
نوچەنێت:
پەرلەمانی هۆڵەندا مانەوەى هێزەکانى لە عێراق و هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیى دژى داعش، دەخاتە دەنگدانەوە و وەزارەتى پێشمەرگەش دەڵێت، ئەوەی ئێستا لەچاکسازیدا بەرهەم هاتووە بە هەمەئاهەنگی و هەوڵەکانی راوێژکارانی هۆڵەندا و هێزی هاوپەیمانان بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (16)ى کانوونى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ جەنەڕاڵ هانس لەیجنس، فەرماندەی ئینزیباتی شاهانەی هۆڵەندی و هانس ئەیکەربوم، کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لەهەرێم و کۆلۆنێل پۆل، فەرماندەی راوێژکارانی سەربازی هۆڵەندا لەهەرێم، جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە، کە هۆڵەندا لەهاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت.
بەپێى ڕاگەیێندراوى وەزارەتى پێشمەرگە، فەرماندەی ئینیزباتی شاهانەی هۆڵەندا ڕاگەیاند، "لە هاوکاری و یارمەتیدانی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوام دەبن و گەشبینی خۆیشی نەشاردەوە لەوەی، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنگ لەسەر مانەوەی هێزەکانیان لەعێراق و هەرێم بدات."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment