وتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق: بارى تەندروستى ئیڤان فایەق جێگیرە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بەپێى هەواڵى سەرچاوە عێراقییەکان، وەزیرى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق جەڵتەى مێشک لێیداوە و وتەبێژى ئەو وەزارەتەش دەڵێت، ئێستا بارى تەندروستى جێگیرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (15)ى کانوونى یەکەمى (2021)، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران بەپێى زانیاریی میدیا عێراقییەکان جەڵتەى مێشک لیێداوە و بارى تەندروستى ناجێگیرە.

لەلایەکى ترەوەعەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە راگەیاند، ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران، بەهۆی ماندووبوونەوە پەستانی خوێنی دابەزیوە و بەهۆیەوە دۆخی تەندروستیی تێکچووە، بەڵام ئێستا تەندروستى باشە.

وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران رەتیکردەوە ئیڤان فایەق تووشی جەڵتەی مێشک بووبێت و دۆخی تەندروستیی خراپ بێت، وەک ئەوەی لە هەندێک میدیاکان بڵاوکراوەتەوە.

ئیڤان فایق، سیاسەتمەداری کلدانی عێراقییه‌، لە ساڵی 1981 لە بەسرە لەدایکبووە، خوێندنی بەکالۆریۆسی لە بواری مایکرۆبایۆلۆجی لە کۆلێژی زانستی زانکۆی بەسرە تەواو کردووە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین