هاوپەیمانى نێودەوڵەتى: لە نزیک هەڵەبجە سەرکردەیەکى داعش دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

دواى دەستگیرکردنى زیاتر (20) لە هەڵەبجە، بە وتەى ئاسایشى سلێمانى "پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە"، ئەمڕۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، هێزەکانی ئاسایشی کوردستان سەرکردەیەکی داعشیان لە نزیک هەڵەبجە دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (13)ى کانوونى یەکەمى (2021)، هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەڕاگەیێندراوێکدا ئاشکراى کرد، هێزەکانى ئاسایشى کوردستان لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیویانە سەرکردەیەکى داعش لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە دەستگیربکەن.

هاوپەیمانى نێودەوڵەتیى دژ بە داعش لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئامانج لە پۆپراسیۆنەکە بۆ ڕیگریکردن بووە لە تێکدانى ئارامى و گواستنەوەى تیرریستان لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەکى تر.

جێگەى ئاماژەپێدانە، هەفتەى ڕابردوو، هێزێکى ئاسایشى سلێمانى، لە ئۆپراسیۆنێکدا (20) گەنجى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەیان دەستگیرکرد، دواتر لە ڕاگەیێندراوێکدا، پەیوندیى ئەو کەسانەیان بە ڕێکخراوى تیرۆریستى داعش ڕاگەیاند.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین