سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دووربینى شەوى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دابینکرد کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکراى دەکات، لەلایەن سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستانەوە دووربینى شەو (حەرارى) بۆ سەرجەم میحوەرکانى پێشمرەگە دابینکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12)ى کانوونى یەکەمى (2021)، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای دابینكردنی دووربینی شه‌و (حه‌راری) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ‌بۆسه‌رجه‌م محیوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و دابه‌شكردنی به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه‌ سه‌ربازیه‌كان، ئه‌مڕۆ 12/12/2021 خولێکی مەشق و راهێنان به‌ به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو."

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیشدەکاتەوە، "له‌و خولەکەدا، له‌لایه‌ن راهێنه‌ری شاره‌زا، چۆنیه‌تی به‌ركارهێنانی دووربینی شه‌و به‌گوێره‌ی وه‌زره‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان لێكراو روونكرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی دووربینه‌كه‌ و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو."

ئەم ڕاگەیێندراوەى وەزارەتى پێشمەرگە لە کاتێکدایە، لە ڕۆژى شەشى کانوونى یەکەمى (2021)) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ وەزیرى پێشمەرگە و بەرپرسى میحوەرەکان و فەرماندە سەربازییەکان لە سەرۆکایەتیى هەرێم کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا فەرمانى دا "بۆ دۆخى هه‌نووكه‌یى، به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان به‌په‌له‌ پێداویستییه‌ خێراكان، بۆ داهاتووش پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابین بكرێن و فه‌رمانده‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى ڕاسپارد به‌ خێرایى دۆخى به‌ره‌كان و خاڵه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ تیرۆرستان ڕێكبخرێنه‌وه‌ و كه‌موكوڕى و كه‌لێنه‌كان پڕ بكرێنه‌وه‌، له‌ سه‌رتاسه‌رى میحوه‌ره‌كانیش ئه‌وپه‌ڕى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌نێوان پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین