شەڕ لە نێوان سوپاى عێراق و یەبەشە ڕوویدا کوردستانی

نوچەنێت:

دژە تیرۆرى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "شنگال لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان سوپای عێراق و چەکدارانی یەبەشە ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو کەسیش بریندار بوون."

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (12) کانوونى یەکەمى (2021)، دژە تیرۆرى کوردستان لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبووک ڕایگەیاند، "لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی یەبەشە و سوپای عێراق لە دووڕێیانی سنوونێ لە قەزای شنگال، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراق سووتێندرا و دوو خۆپیشاندەریش بریندار بوون."

دەشڵێت، "دوا بەدوای ئەو ئاڵۆزییانە، رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لە نێوان چەکدارانی یەپەشەی سەر بە پەکەکە و سوپای عێراق دروست بوو، بەهۆیەوە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد."

هاوکات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی لەسەر شەڕەکەى شنگال بڵاوكرده‌وه‌ و پشتڕاستیدەکاتەوە، سه‌ربازێكی عێراقی بریندار بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌كرێت.

له بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ بڵاوه‌ به‌ خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و ده‌ستیانكردووه‌ به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌ڵگه‌ له‌ باره‌ی شەڕ و گرژییەکەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین