گرووپێکى ئەفریقى بە (70) کیلۆگرام ماددەى هۆشبەرەوە دەستگیرکران کوردستانی

نوچەنێت:

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەستبەرداگرتنى (70) کیلۆگرام لە ماددەى هۆشبەر ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، "لەلایەن گرووپێکى ئەفریقییەوە هێندرابووە هەرێمى کوردستان."

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (11)ى کانوونى یەکەمى (2021)، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیدەکاتەوە کە هێزەکانیان توانیویانە "دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاكدا بگرن، کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەك: (تەحین، ژاژی، کەشك، رەیحان و ئارد) بوو."

 

ده‌قی راگه‌یێندراوەکەی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاكدا بگرن، کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەك: (تەحین، ژاژی، کەشك، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.

ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقیی خەڵکی وڵاتی (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی (14) لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران.

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین