سوپاسالارى هەنگاریا: دەست دەکەینەوە بە ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە کوردستانی

نوچەنێت:

سوپاسالارى هەنگاریا ڕایدەگەیێنێت، وڵاتەکەى لە هاوکارى و پشتیوانى پێشمەرگە بەردەوام دەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستانى داعش.

ئەمڕۆ شەممە (11)ى کانوونى یەکەمى (2021)، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ لەگەڵ فرۆمه‌لۆس روسیزن، سوپاسالاری هه‌نگاریا و ئاتێلا تار، باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌عێراق و تۆس، كونسوڵی گشتی هه‌نگاریا له‌هه‌رێم و كۆلۆنێل پیته‌ر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌نگاریا له‌ هەرێم کۆبوونەوە.

وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، " له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به‌وردی تاوتوێی مه‌ترسی و جموجۆڵه‌كانی ئێستای تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا كرا."

لە کۆبوونەوەکەدا سوپاسالاری هه‌نگاریا دڵنیایی دا، کە "له‌ هاوكاری و پشتگیری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بن و بڕیاریشدراوە له‌رێگه‌ی راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانیان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بكرێته‌وه‌."

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیرى پێشمەرگە، بە شاندى باڵاى سەربازیى هەنگاریاى ڕاگەیامد، ئه‌و ئالنگارییه‌ی، كه‌ ئێستا هاتۆته‌ پێشه‌وه‌ بۆ راگرتن و له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر، پێویستیمان به‌هاوكاری و یارمه‌تی هه‌مووان هه‌یه‌.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین