کونسوڵخانەى ئەمەریکا دەستخۆشى لەسەرۆک نێچیرڤان بارزانى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لەپەیامێکدا پیرۆزبایى لە سەرۆکى نوێ پێداچوونەوە و سەرۆکى ئەنجوومەنى دادوەرى هەرێمى کوردستان دەکات و دەربارەى وتارەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەشڵێت، "دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ ووتەکانی لەبارەی جەختکردنەوە لە گرینگی سەربەخۆی دادوەران."

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆى کانوونى یەکەمى (2021)، کونسوڵخانەى ئەمەریکا لە هەولێر لە پەیامێکدا ڕایاگەیاند، " پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی دادگای پێداچوونەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی_کوردستان دادوەر عەبدولجەبار عەزیز حەسەن دەکەین."

لە بەشێکى ترى پەیامەکەى کونسوڵخانەى ئەمەریکادا هاتووە، "ئێمە دەستخۆشی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی دەکەین بۆ ووتەکانی لەبارەی جەختکردنەوە لە گرینگی سەربەخۆی دادوەران و دامەزراوە دادوەرییەکان."

هەروەها روونیشدەکاتەوە، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتگیری بەردەوام بەھێزکردنی سەربەخۆی دادوەری و سەروەری یاسا دەکات لە ھەرێمی کوردستان."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین