سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: هەرێمى کوردستان بۆ هەموو خزمەت و چاودێرییەکى پزیشکى ئامادەیە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا، سەرکۆنەى تەقینەوەکەى شارى بەسرا دەکات و ڕاشیدەگەیێنێت، هەرێمى کوردستان بە هەموو شێوەیەک ئامادەیە پێشوازیى لە بریندارى ئەو تەقینەوەیە بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە حەوتى کانوونى یەکەمى (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکدا هاوخەمى خۆى بۆ برینداران و بنەماڵەى قوربانیانى تەقینەوەى دەردەبڕێت و دەشڵێت، "له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌میانین."

دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى:

زۆر به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ تیرۆرستییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى دڕندانه‌ ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سراى به‌ ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین، له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌میانین. له‌ خواى مه‌زن داواكارین گیانى شه‌هیدان به‌ به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به‌ خێزان و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.

هیواى زووچاكبوونه‌وه‌ بۆ برینداران ده‌خوازین و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ پێشوازى له‌ برینداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرییه‌كى پێویستى پزیشكى له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌یه‌.

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان

2021/12/7

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین