سەرۆکى تەریقەتى قادریى کەسنەزانى: بەخشینەکانتان بنێرنە سلێمانى کوردستانی

نوچەنێت:

شێخ شەمسەدین نەهرۆ کەسنەزانى، سەرۆکى تەریقەتى قادریی کەسنەزانى داوا لە تەواوى دەروێش و موریدەکانی دەکات، بەخشینەکانیان بە تەنها ڕەوانەى سلێمانى بکەن.

 

سه‌رۆكی ته‌ریقه‌تی باڵای قادرسی كه‌سنه‌زانی له‌ جیهان، لە نووسراوێکى تەکیەى کەسنەزانیدا، کە واژۆى شێخ شه‌مسه‌دین محه‌مه‌د نه‌هرۆ كه‌سنه‌زانى بەسەرەوەیە، بۆ نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەى مەزارگەى (شێخ محەممەد کەسنەزانى)، شوێنکەوتوان و دەروێشانى تەریقەتى قادریى، بەخشینەکانیان بنێرن، کە پێویستە تەنها لە ڕێگەى لیژنەى ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانى بێت.

هەروەها شێخ شەمسەدین نەهرۆ کەسنەزانى دەشڵێت، به‌خشینه‌كانیشیان بۆ خزمه‌تكردنی ته‌ریقه‌ته‌كه‌یان له‌رێگه‌ی ته‌كیه‌ی سه‌ره‌كی له‌ سلێمانی (حاجی یاسین) بێت.

لە نووسراوەکەى تەکیەى کەسنەزانیدا هاتووە، سه‌رجه‌م موریده‌كان دەکات‌ پێویستە پابەندى ئەم فەرمان بن لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى تەکیەى کەسنەزانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین