سەعدى پیرە: سەرۆکى هەرێم سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەى لايەنەکان و گوێى لێدەگرن کوردستانی

نوچەنێت:

ئەندامێکى مەکتەبى سیاسی یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان داوا لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان لایەنە سیاسییەکان کۆبکاتەوە بۆ ئەوەى کورد بەک پاکێج دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجى کانوونى یەکەمى (2021)، سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیى کوردستان، بە ماڵپەڕی (PDK)ى ڕایدەگەیێنێت، حیزبەکەى لەگەڵ ئەوەدایە، هێزە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان بە یەک پاکێج دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بکەن و دەشڵێت، پێویستە ئەو لایەنانەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق کورسیان بەدەست ھێناوە، کۆببنەوە و بە پڕۆژەیەکی ھاوبەش و شاندێکی ھاوبەش بچنە بەغدا.

سەعدى پیرە، داوا دەکات سەرۆکى هەرێمى کوردستان، وەک چۆن پێشتریش لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان کۆکردیتەوە و بە ئەرکى خۆى هەڵساوە، پێش دەستپێکردنى دانوستاندنى پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق لە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان کۆبکاتەوە، تاوەکو بە یەک پاکێج گفتوگۆ لەسەر دۆسیەى هەڵواسراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا بکەن.

هەروەک دەشڵێت، پێشتریش چەند جارێک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەم کارەی کردووە و سەرکەوتوو بووە لە کۆکردنەوەی لایەنەکان و لایەکانیش گوێی لێ دەگرن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین