بۆ یه‌كه‌م جار .. زۆرترین تووشبووى كۆرۆنا له‌ نێو منداڵانى عێراق تۆمار ده‌كرێت تەندرووستی

نوچه‌نێت

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئاشكراى كردووه‌، كۆرۆناى گۆڕاو به‌شێوه‌یه‌كى خێرا بڵاوده‌بێته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار زۆرترین تووشبوون له‌نێو منداڵان و گه‌نجان تۆمار ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ شه‌موو 20ى شوبات وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هۆشداريى به‌ خه‌ڵك ده‌دات و دووپات له‌سه‌ر زیادبوونى ژماره‌ى تووشبووانى منداڵ ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق هاتووه‌، "له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا ژماره‌ى تووشبوون به‌خێرایى هه‌ڵده‌كشێ و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش تووشبوونێكى زۆر له‌نێوان منداڵان و گه‌نجان هه‌یه‌، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م جاره‌ رووده‌دات و ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى وه‌چه‌ نوێیه‌ گۆڕاوه‌كه‌، كه‌ به‌ خێرایى و توندى بڵاوده‌بێته‌وه‌".

له‌ به‌شێكى ترى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، ئێستا كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ ته‌واوى چینه‌كانى كۆمه‌ڵگا پابه‌ندبن به‌ بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵا بۆ ته‌ندروستى نیشتمانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین