لە ئەنجامى هێرشێکى داعش، پێنج پێشمەرگە شەهید دەبێ و سێ پێشمەرگە بریندار بوون کوردستانی

نوچەنێت:

چەکدارانى داعش لە سنوورى کفرى جارێکى تر هێرش دەکەن سەر فەوجێکى لیواى 9ى پیادەى وەزارەتى پێشمەرگە، لە ئەنجامدا پێشمەرگەیەک شەهید دەبێ و سێ پێشمەرگەى تر بریندار دەبن.

درەنگانى شەوى ڕابردوو، وەزارەتى پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، "جارێکی تر، تیرۆریستانی داعش، هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی فەوجی 1ی لیوای 9 ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە لەسنووری کفری."

وەزارەتى پێشمەرگە لەسەر هێرشەکەى تیرۆریستانى داعش دەشڵێت، "لە ئەنجامی بەرگریەکی کەم وێنەی هێزەکانمان لەو سنوورە، بەخوێنی ئاڵی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک و برینداربوونی سێ پێشمەرگەی تر، هێرشە تیرۆریستیەکە تێکشکێنرا."

ئەم هێرشەى چەکدارانى داعش لە کاتێکدایە، لەم هەفتەیە داعش سێجار هێرشى کردۆتە سەر هێزەکانى پێشمەرگە، لە (27)ى تشرینى دووەم لە سنوورى کوڵەجۆ، کە تێدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون، دوێنێش (29)ى تشرینى دووەم، هەر لە سنوورى کفرى داعش پەلامارى پێشمەرگەى دا، بەڵام هەروەک پێشتر وەزارەتى پێشمەرگە ڕایگەیاندبوو، توانراوە بەبێ هیچ زیانێک هێرشەکە تێکبشکێندرێ.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین