دیدارى سیستانى و عه‌بادى ره‌تده‌كرێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى دیدارى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ و حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌ میدیاى عێراق، هاوپه‌یمانى نه‌سر هه‌واڵه‌كه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 27ى تشرینى دووه‌م هاوپه‌یمانى نه‌سر كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، له‌ راگه‌یێندراوێكدا هه‌واڵى به‌ڕێوه‌چوونى دیدارێكى نێوان سیستانى و عه‌بادى ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.

نه‌سر باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌موو جووڵه‌ و چالاكییه‌كانى حه‌یده‌ر عه‌بادى به‌ فه‌رمى بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ و دیدارى له‌م شێوه‌یه‌یش به‌ڕێوه‌نه‌چووه‌.

ماوه‌ى شه‌ش ساڵه‌ عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌ له‌ عێراق پێشوازى له‌ هیچ سه‌ركرده‌یه‌كى سیاسى عێراق ناكات، وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌ك له‌به‌رانبه‌ر بارودۆخى خراپى عێراق.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ سیستانى له‌ رێگه‌ى كوڕه‌كه‌ى هه‌وڵى ئاشتكردنه‌وه‌ى هێزه‌ شیعه‌كان ده‌دات، به‌ڵام هه‌ر زوو نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى هه‌واڵه‌كه‌ى ره‌تكرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین