سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆزى کۆمارى چیک کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى کۆمارى چیک لە عێراق، جەختیان "لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی كۆماری چیك لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە."

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25)ى تشرینى دووەم (2021)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە پیتەر ستێپانێك، باڵیۆزی تازەی كۆماری چیک لە عێراق كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییە دێرینەكانی كۆماری چیك لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان كردەوە بەتایبەتیش لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و كولتووری و ئەكادیمی."

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە دیدارەکەدا "هەموو پشتگیرییەكی بۆ سەركەوتنی كار و ئەركەكانی باڵیۆزی تازەی چیك لە عیراق دووپات كردەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست."

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێم دا هاتووە، "ڕۆڵی باڵیۆزخانەی چیك لە بەغدا و كونسولخانەیان لە هەولێر، پەتای كۆرۆنا و لێكەوتەكانی، دۆخی عیراق و هەڵبژاردن و ئەنجامەكانی، شەڕی دژی تیرۆر و مەترسییەكانی داعش"، لە دیدارەکە خەرانە بەرباس.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین