ئیندپێندنت: عێراق به‌رگه‌ى حكومه‌تى زۆرینه ناگرێت
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25ى تشرینى دووه‌م "نۆڤێمبه‌ر" رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت "چاپى عه‌ره‌بى" له راپۆرتێكدا پێشبینى ده‌كات حكومه‌تى داهاتووى عێراق هاوشێوه‌ى حكومه‌ته‌كانى پێشوو ته‌وافووقى بێت و نه‌وه‌ك "زۆرینه" كه ره‌وتى سه‌در بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه وه‌ك هه‌موو حكومه‌ته‌كانى تر چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، پێكهێنانى ئه‌و حكومه‌ته‌یش دوا بكه‌وێ، چونكه له لایه‌ك ره‌وتى سه‌در كه براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه بانگه‌شه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه ده‌كات، له به‌رانبه‌ریشدا لایه‌نه دۆڕاوه‌كانى شیعه داواى پێكهێنانى حكومه‌تى ته‌وافووقى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شدار بن.
به‌شیر حه‌داد: عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌ڕوات
ئێندپێندنت ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆى 2019 له‌به‌رچاو ده‌گرێت كه خۆپیشاندان له سه‌رانسه‌رى عێراق ده‌ستیپێكرد و له ئه‌نجامدا حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌ستى له‌كار كێشایه‌وه، "چونكه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت توافووقى بێت ئه‌وا "لاواز" ده‌بێت".
له روانگه‌یه‌كى تره‌وه له راپۆرته‌كه ده‌گوترێت، له دوو حاڵه‌تدا ئه‌گه‌رى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپیشاندانه‌كان هه‌یه، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌رهاتوو حكومه‌ته‌كه نه‌یتوانى له ئاستى خواستى هاووڵاتیان بێت، له حاڵه‌تى دووه‌میش ئه‌گه‌ر حكومه‌تى زۆرینه بێت و ئه‌وا لایه‌نه ناڕازییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى شه‌قام بجوڵێنن.
د. به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌م سه‌رۆكى خولى پێشووى په‌رله‌مانى عێراق له راپۆرته‌كه‌دا لێدوانى داوه و به دوورى ده‌زانێ حكومه‌تى داهاتوو "زۆرینه" بێت و ده‌ڵێ، "به‌گوێره‌ى ئه‌و ئاماژانه‌ى هه‌ن پێكهێنانى حكومه‌ت ئه‌سته‌م ده‌بێت و به ئاسانى تێناپه‌ڕێت". له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێ، "قسه له سه‌ر زۆرینه و كه‌مینه‌ى سیاسى ده‌كرێت، به‌ڵام من پێموایه له‌كۆتاییدا حكومه‌تى ته‌وافووقى پێكده‌هێنرێت به به‌شدارى ته‌واوى پێكهاته‌كان و هه‌ر چه‌نده حكومه‌تى ته‌وافووقى لاوازه، چونكه هیچ لایه‌نێك به‌رگه‌ى به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ى ناگرێت، هاوشێوه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى و مسته‌فا كازمى، به‌ڵام ئه‌مه واقیعى عێراقه و ده‌بێت قبووڵ بكرێت".
ئه‌گه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى سیناریۆى 2019 هه‌یه
له راپۆرته‌كه‌ى ئێندپێندنت باسى ئه‌وه كراوه، ئه‌وه‌ى ئه‌م جاره له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو جیا ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌یه كه‌س نازانێ چاره‌نووسى عێراق چى ده‌بێت؟ به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى پێشوو هه‌مان بۆچوونى هه‌یه و ده‌ڵێ، "بارودۆخه‌كه له عێراق به‌ره‌و چاره‌نووسێكى نادیار ده‌ڕوات، هه‌تا ئێستا ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردنه‌كان رانه‌گه‌یێندراوه، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى په‌سه‌ندى نه‌كردوون، ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ى كه ئه‌نجامه‌كه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه هێشتا چالاكییه‌كانى خۆپیشاندان و هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌كه‌ن".
جاسم مووسه‌وى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت باس له‌وه ده‌كات، هیچ كه‌سێك زۆرینه‌ى ته‌واوى نه‌هێناوه، بۆیه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به حكومه‌تى ته‌وافووقى رازى بن. هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى"دایه كه هه‌موو لایه‌نه شیعه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، جگه له ره‌وتى سه‌در.
مووسه‌وى باس له‌وه ده‌كات هه‌ندێك لایه‌نه به بیانووى پێكهێنانى زۆرینه پێكهێنانى حكومه‌ت دواده‌خه‌ن، كه ئه‌مه‌یش بۆ بارودۆخى عێراق گونجاو نییه.
ساڵح له‌فته چاودێرى سیاسى له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى، "هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه یان ته‌وافووقى لایه‌نى ئه‌رێنى و نه‌رێنى له‌خۆ ده‌گرێت و دواجاریش ده‌بێته هۆى ئاڵۆزبوونى دیمه‌نى سیاسى عێراق كه له بنه‌ڕه‌ته‌وە خۆى ئاڵۆزه، چاكترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و ته‌نگژه‌یه تێپه‌ڕبێت و بگه‌ڕێینه‌وه چوارگۆشه‌ى یه‌كه‌م، سه‌رۆك وه‌زیرانێكى په‌سه‌ندكراو له‌لایه‌ن هه‌مووان و به‌هێز و توانا بۆ دابینكردنى پێداویستى هاووڵاتیان دیارى بكرێت، به شێوه‌یه‌ك بتوانێ ئه‌و بیانوو و هۆكارانه نه‌هێَڵى كه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ى رووداوه‌كانى 2019 هه‌ن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment