27 کەس گیانیان لەدەستدا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

27 پەنابەر لە کەناراوەکانی فەرەنسا کاتێک ویستویانە بە نایاسایی بڕۆنە ناو خاکی بەریتانیا بە گیانیان لە دەستدا، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا بە کارەساتی مرۆیی وەسفی دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌(24/تشرینی دووەم/2021) پۆلیسی فەرەنسا نقومبوونی بەلەمێکی راگەیاند، کە مردنی 27کۆچبه‌ری لێکەوتەوە. کاتێک هەوڵیان داوە لە رێگەی کەناراوەکانی فەرەنساوە بگەنە بەریتانیا. ‌

بە گوێرەی هەواڵی پۆلیسی فەرەنسا، کۆچبه‌ران هه‌وڵیان داوه‌ له‌ که‌ناراوه‌کانی فەره‌نساوه‌ بگه‌نه‌ بریتانیا، بەلەمەکە نقوم بووەو تا ئێستا تەرمی بەشێک لە کۆچبەران نەدۆزراوەتەوە. ‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی فەرەنسا له‌ تویتێکیدا له‌ هه‌ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی دەڵێت"ئه‌م ڕوداوه‌ کاره‌ساتێکی مرۆی گه‌وره‌یه‌. هاوخه‌می خۆمان بۆ که‌سوکاری ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ ده‌رده‌بڕین که‌ هه‌ندێکیان مردون و به‌شێکی دیکه‌شیان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، ته‌واوی هه‌وڵه‌کانمان بۆدۆزینه‌وه‌ی ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ خستوه‌ته‌گه‌ڕ".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین