هێمن هەورامى: هەوڵێکى خۆمان دەدەین تا هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەکاتى خۆیدا بکرێت
نوچەنێت:
جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى عێراق باشترین هەڵبژاردن بوو، لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمان و دواخستنیشى بە عەیبە ناوى دەبات.
ئەمڕۆ سێشەممە (23)ى تشرینى دووەم (2021)، هێمن هەورامى، جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، وەک سەرۆکایەتی پەرلەمان هەموو هەوڵەکانمان دەخەینەگەڕ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنەکان لەسەر خەت دەبین بۆ ئەوەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.
هێمن هەورامى روونیشیکردەوە، داوایان لە یونامى کردووە، بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەڕووى تەکنیکییەوە یارمەتى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژادنەکانى هەرێمى کوردستان بدەن، بۆ ئەوەى هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بێت.
سەبارەت بە دواخستنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، جێگرى سەرۆکى پەرلەمان گووتى، دواخستنى هەڵبژاردنى کوردستان عەیبەیە و پێموانییە هیچ هێز و لایەنێکى سیاسى خۆى لەو عەیبە بدات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment