ئەندام پەرلەمانێکى پێشووى عێراق: ژماردنەوەى دەنگەکان بابەتیکى سیاسى لە پشتە
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:
ئەمرۆ دووشەممە (22)ی تشرینی دووەم (2021)، سەلیم شوشکەیی لە لێدوانیکی بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، "حکومەتەکەی کازمی لە ئێستادا تەنیا کار بەرێکەرە، بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پەرلەمان سەرۆك وەزیرانێکی نوێ دادەنێت، مستەفا کازمی بەردەوام دەبێت لە کارەکانی".
سەلیم شوشکەیى دەشڵێت، "تاوەکو دادگای فیدراڵى بە فەرمی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن قبووڵ نەکات هیچ کارێك بەرێوە ناچێت. چونکە ئەگەر دادگای فیدراڵى قبووڵیکرد هیچ کەسێک ناتوانێت تانەی لێبدات، ئەوکات راستەوخۆ بەتەمەنترین کەسی پەرلەمان رۆژێك دیاری دەکات بۆ دانیشتنی یەکەمی پەرلەمان لەوێ هەموویان سوێندی یاسایی دەخۆن".
سەبارەت بەوە ئەگەر هەموو دەنگەکان بەدەست ئەژماربکرێنەوە، ئەو ئەندام پەرلەمانەى پێشووى عێراق روونیکردەوە، ئەو کات دەتوانین بڵێین بابەتێکی سیاسى لە پشت ئەو کارەوەیە، لە پێناو دواخستنى پێکهێنانی حکومەتی نوێى عێراقى، هەروەها ناچارکردنی سەدریەکان بۆ ئەوەی حکومەتێکی بنکە فراوان دروست بکەن ئەو لایەنانەی کورسیشیان نەهێناوە بەشداربن لە حکومەت.
تا ئێستا ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ڕۆژى دەى مانگى ئۆکتۆبەر لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تەواوى یەکلایی نەکراوەتەوە، هەروەک سەلیم شوشکەیى ئاماژەى پێدەکات، "ئەنجامى هەڵبژاردن بۆتە پرسێکى سیاسى، هۆکارەکەشى ئەوەیە، سەدریەکان زۆرترین کورسیان بردووە، بەشێک لە لایەنەگانى عەشدی شەعبی کورسی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، وە نایەنەوێ پەراوێز بخرێن، بۆیە هەموو فشارێك لەسەر سەدریەکان و کۆمسیۆن دروست بکەن بێ ئەوان حکومەت پێکنەهێنرێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment