عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى ئاشكراى كردووه‌ لیژنه‌ى دانوستاندكارى ره‌وتى سه‌در كه‌وتووه‌ته‌ جووڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى 180 كورسى كۆبكاته‌وه‌، پارتى و یه‌كێتیش له‌ ریزى ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه‌ ره‌وتى سه‌در هه‌وڵى رازیكردنیان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21 ى تشرینى دووه‌م سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌وه‌ كردووه‌ ره‌وتى سه‌در ده‌یه‌وێ 180 كورسى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت كۆبكاته‌وه‌، بۆیه‌ كه‌وتووه‌ته‌ جووڵه‌ و دانوستاندن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌كات.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ى ره‌وتى سه‌در لێیان نزیك ده‌بێته‌وه‌ ئه‌مانه‌ن: پارتى و یه‌كێتى 50 كورسى، هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم و چه‌ند كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆى نزیك له‌ ته‌قه‌دوم 40 كورسى، ره‌وتى سه‌در 73 كورسى و سه‌ربه‌خۆكانى نزیك له‌ ره‌وته‌كه‌ حه‌وت كورسى، 10 كاندیدى براوه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌.

به‌گوته‌ى سه‌رچاوه‌ سیاسیه‌كه‌ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ بێت ئه‌وا ره‌وتى سه‌در ده‌توانێ حكومه‌ت پێكبهێنێ. له‌ رۆژانى رابردوودا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ پارتى و یه‌كێتى و هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دومى سوننه‌ هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌سه‌ر دووبه‌ره‌كى شیعه‌ نییه‌ و نایانه‌وێ لایه‌نگرى له‌و كێشه‌یه‌ بكه‌ن.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین