ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى تاوانبارێک ڕادەگەیێنێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو گەنجەى دوێنێ لە هەولێر هاوڕێکەى خۆى بە چەقۆ کوشت دەستگیرمان کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە (21)ى تشرینى دووەم (2021)، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند، "دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت."

 

دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی هەولێر:

دوێنی20/11/2021 تاوانێکی کوشتن لە گەڕەکی سێتاقان-ی شاری هەولێر ڕوویداو هاووڵاتی(شاخەوان جاسم سالم)بە چەقۆ کوژرا و تاوانبار ڕای کرد.

دوای بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتیمان، دوای کاتژمێرێک توانرا تاوانبار(شوان سەلمان عبدالرحیم/1985) لە سنوری بنکەی ئاسایشی کەورگۆسک دەستگیر بکرێت و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی.

جارێکی تر هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە هەردەم ئامادەین بۆ پاراستنی سەروماڵیان.

  ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر         

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین