گۆڕینى ئه‌نجامه‌كان داواى پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌هێز ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ر چه‌نده‌ بۆ رازیكردنى هه‌ندێ له‌ لایه‌ن ناڕازییه‌كان گۆڕانكاریى له‌ ئه‌نجامه‌كان كراوه‌، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییه‌ داواى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌هێزكردووه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ى تشرینى دووه‌م ماڵپه‌ڕى ئیلاف له‌ راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه‌ ده‌كات پێدانى هه‌ندێك كورسی به‌ لایه‌نه‌كان بۆ رازیكردنه‌ یاخود شایسته‌ى خۆیانه‌؟ راپۆرته‌كه‌ به‌ دوورى نازانێ ئه‌م كاره‌ى ده‌سته‌ى دادوه‌رى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق بۆ رازیكردنى لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان بێت، به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كاره‌ وایكردووه‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان سووربن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانى خۆیان.

له‌ راپۆرته‌كه‌ى ئیلاف هاتووه‌، "ئه‌و گۆڕانكارییه‌ هێزه‌ ناڕازییه‌كان هانداوه‌ سووربن له‌سه‌ر داواكارى خۆیان له‌ هه‌ژماركردنى ده‌ستى هه‌موو ده‌نگه‌كان كه‌ نزیكه‌ى نۆ ملیۆن و 600 هه‌زار ده‌نگ ده‌بێت، یانیش پووچه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ى ته‌واوى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌".

ماڵپه‌ڕى ئیلاف ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات به‌ڵگه‌ى لایه‌ كه‌ گۆڕانكارى له‌ هه‌شت كورسى كراوه‌، له‌وانه‌ دوو هه‌رێم كه‌مال ئاغا و رۆنزى زیاد كاندیدانى یه‌كێتى ده‌رده‌چن له‌ برى له‌یلا ئه‌كره‌م و عه‌بدولسه‌لام شه‌عبان كاندیدانى پارتى، كانديدێكى فه‌تح له‌ برى كاندیدێكى به‌ره‌ى توركمانى ده‌رچووه‌. له‌به‌سره‌یش كاندێدكى فه‌تح له‌ برى سه‌ربه‌خۆیه‌ك ده‌رچووه‌.

جگه‌ له‌مه‌یش كاندیدێكى ره‌وتى حیكمه‌ له‌ برى كاندیدێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ بابل ده‌رچووه‌، خالید عوبه‌یدى كاندیدى عه‌زمى سوننه‌ له‌ برى كاندكێكى شیعه‌ له‌ به‌غداد ده‌رچووه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین