سه‌در كورد و سوننه‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تى سه‌رسوڕمانه‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات، دوایین پێشنیارى سه‌در بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى نیشتیمانى، كورد و سوننه‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تى سه‌رسوڕمانه‌وه‌ و وا ده‌كات به‌لاى ئه‌وانه‌وه‌ حكومه‌تى داهاتوو ئاڵۆزترین حكومه‌ت بێت.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 20 ى تشرینى دووه‌م رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌و پێشنیاره‌ى موقته‌دا سه‌در رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو كردوویه‌تى، له‌ لایه‌ك ته‌ختى شیعه‌كانى هه‌ڵگیڕاوه‌ته‌وه‌ و له‌ لایه‌كى تریش كورد و سوننه‌ى تووشى سه‌رسامى كردووه‌.

شه‌رق ئه‌وسه‌ت پێیوایه‌ مه‌به‌ستى سه‌در له‌ پێكهێنانى "زۆرینه‌ى نیشیمانى" كورد و سوننه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م دوو پێكهاته‌یه‌ ناتوانن وه‌ها به‌ ئاسانى به‌شدارى له‌و حكومه‌ته‌ بكه‌ن، چونكه‌ ده‌زانن ده‌كه‌ونه‌ به‌رانبه‌ر سێیه‌كى په‌رله‌مان كه‌ بریتییه‌ له‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كانى "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى" كه‌ ئه‌مه‌یش زیاتر كورد و سوننه‌ ده‌خاته‌ په‌راوێزه‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ پێیوایه‌ كورد و سوننه‌ له‌ بابه‌تى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌ ته‌نگه‌ژه‌یه‌ك ده‌ژین كه‌ له‌ ساڵى 2003 وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌، هۆشیار زێبارى سه‌رۆكى شاندى پارتیش به‌ راشكاوى باسى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى كردووه‌، شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ له‌ كاتێكدا كورد و سوننه‌ نایانه‌وێ زیاتر له‌مه‌ له‌سه‌ر گرده‌كه‌ بمێننه‌وه‌، ئه‌وا گره‌نتییه‌كیش بۆ دابه‌زینیان نییه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین