کەشناسى هەرێم: بەفر و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى  و بوومەلەرزەزانى هەرێم ڕایدەگەێنێت، "ئەمڕۆ و سبەى شەممە ئاسمانى هەرێمى کوردستان هەور دەبێت و لە هەندێ شوێن بەفر و بارانی دەبارێت."

ئەمڕۆ هەینى (19)ى تشرینى دووەم (2021)، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کەشناسى  و بوومەلەرزەزانى هەرێم، پێشبنییەکانى ئەمڕۆ هەینى و سبەى شەممە بڵاوکردەوە، کە تێدا پێشبینى نزبوونەوەى پلەکانى گەرما و بارینى باران لە شارەکان و بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکات.

کەشناسى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ئەمشەو ئاسمانى هەرێمى کوردستان هەوراوى دەبێت و نزمترین پلەى گەرما لە نێوان (70-10) پلە دەبێت و بەرزترین پلەى گەرماى پێشبینیکراو لە نێوان (10-20) پلە دەبێت."

روونیشدەکاتەوە، سبەى ڕۆژى شەممە، هاوکات لەگەڵ بارینى باران لە پارێزگانى هەرێمى کوردستان، "لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین