راپۆرتی سێیەمى چاكسازيى حكومەتى هەرێم جياواز دەبێت
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت:
سەعید هەرکی، جێگرى سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیکی بۆ نوچەنێت ڕایگەیاند، "هێشتا حكومەت راپۆرتى سێیەمى چاكسازى بە پەرلەمان نەداوە، بەڵام ئەم جارە راپۆرتەكە جياواز دەبێت".
ئەمرۆ پێنجشەممە (18)ی تشرینی دووەم (2021)، سەعید هەرکی، جێگرى سەرۆکى لیژنەى دەستپاکى لە پەرلەمانى کوردستان لە لێدوانیکی تایبەت بۆ ماڵپەری نوچەنێت دەڵێت، "تاکو ئێستا ڕاپۆرتی سێیەمی حکومەتمان بە دەست نەگەیشتووە،چونکە دەیانەوێت ئەمجارە ڕاپۆرتێك بێت زیاتر ئیجرائاتی تێدابێت نەوەک داتا بێت ئەو هەنگاوە پراکتیکی و داتایانە کە کراون بخەنەروو بۆ پەرلەمان و رای گشتی بۆیەش ئێمە پەلەمان نەکردووە کاتمان داوە بۆ ئەوەی راپۆرتێکی بێ کەموکوری بێت".
ئەو پەرلەمانتارە دووپاتى كردووەوە كە هیچ وادەیەكى دیاریكراو بۆ رەوانەكردنى راپۆرتەكە نییە.
حكومەتى هەرێمى كوردستان دواى جێبەجێکردنى یاساى چاكسازى دوو راپۆرتى جیاوازى لەسەر پرۆسەى چاکسازی بە پەرلەمانى كوردستان داوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment